له ئێستادا به هۆی كرانه‌وه‌ی هه‌موو لاكانی هه‌رێمی كوردستان به‌ڕووی گه‌شتیاران و بازرگانان ، ئه‌وا كه‌م تا زۆر كاریگه‌ری هه‌بوه له‌سه‌ر تاكه‌كانی كوردیی و و كۆمه‌ڵێك شتی نوێ هاتۆته كایه‌وه كه له‌مه‌و پێش و له چه‌ند ساڵی ڕابردوودا ئه‌و شتانه بونی نه‌بوه و وه یه‌كێك له‌و كێشانه‌ی كه به ئاشكرا هه‌ستی پێده‌كرێـت ، ناونانی شوێنه بازرگانی و گه‌شتیاریه‌كانه به ناوی بیانی .
بێگومان ئه‌و كاره‌ش له داهاتوودا كاریگه‌ری نه‌رێنی كه‌م تا زۆر جێده‌هێڵێ له‌سه‌ر نه‌وه‌كانمان و هۆكارێكه بۆ دووركه‌وتنه‌وه له كلتوری كوردیمان.
له‌م سۆنگه‌یه‌وه ئێمه وه‌كو كۆمه‌ڵێك گه‌نجی ئه‌م كوردستانه و وه‌ك خه‌م خۆریه‌ك بۆ زمانی كوردی هه‌ڵساین به هۆشیار كردنه‌وه‌ی خه‌لكی.
ئاشكرایه كاری وا ماندووبن و تێچووی زۆری ده‌وێـت ، به‌ڵام خۆشویستی زمانه‌كه و نیشتمانه‌كه‌مان وای لێكردووين كه خۆبه‌خشانه ئه‌م كارانه ئه‌نجام بده‌ین له ڕێگای ئاگاداركردنه‌وه‌ی ئه‌و شوێنه بازرگانی و گه‌شتیارانه و گۆرینی ناوه‌كانیان بۆ زمانی كوردی.
لێره‌وه به‌یاننامه‌ی ژماره یه‌كی گروپه‌كه‌مان بڵاو ده‌كه‌ینه‌وه
هۆشداری دان و ئاگاداركردنه‌وه‌ی خه‌ڵك له هه‌ر هه‌ڵه‌یه‌كی كۆمه‌ڵگا ئه‌ركی گشت تاكێكی ئه‌م كۆمه‌ڵگایه‌یه ، ئێمه‌ش وه‌ك گرووپی (زاموا) ، پێمان باش بوو ئه‌م به‌یاننامه وه‌ك هۆشداریه‌ك بڵاو بكه‌ینه‌وه ده‌رباره‌ی ناوی كۆمپانیا‌و ماركێت و هۆتێله‌كانی هه‌رێمه‌كه‌مان.
ئێمه وه‌ك هه‌ڵه‌یه‌ك سه‌یری ئه‌و ناوانه ئه‌كه‌ین كه نه كوردین و نه به هیچ شێوه‌یه‌ك له كو‌لتور و ناوی كوردی نزیكه ، له كاتێكدا ئێمه وه‌ك كورد پێویستیمان به‌وه هه‌یه كه زیاتر كلتووری خۆمان پیشانی جیهانی بده‌ین و به خه‌ڵكانی جگه له كورد بناسێنین به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش ئه‌بینین كه ئه‌و هه‌موو ناوه كوردیه و به مانایه‌مان هه‌یه ، خه‌ڵكانیك كۆمپانیا یان هۆتێله‌كانیان به ناوی بیانیه‌وه ناو ناوه ته‌نها بۆ به ناو بانگ بوونی شوێنه‌كه ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ناوبانگی به ناوی شوێن نیه ، ئێمه داوا ناكه‌ین ناوه‌كان بگۆڕدرێن به‌ڵكو وه‌ك هۆشداریه‌ك ، به‌ڕێزت كه ئه‌مه ئه‌خوێنیته‌وه ، له‌و هه‌ڵه‌یه هۆشیار ببیته‌وه و بتوانی به خه‌ڵكانی تریشی ڕابگه‌یه‌نی ، كه ئه‌مه هه‌ڵه‌یه‌كی ئه‌م كۆمه‌ڵگایه‌ی ئێمه‌یه ، ئامانج له بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م هۆشداریه بریتیه له تێگه‌یاندنی خه‌ڵك كه ئه‌مه كارێكی هه‌ڵه‌یه و كۆمپانیا و هۆتێله‌كانی خۆمان به ناوی كوردیه‌وه جوانن ، وه له‌مه‌ودوا ئه‌م حاڵه‌ته دووباره نه‌بێته‌وه و وا بكرێت كه خه‌ڵك شانازی به هه‌ر شوێنێك بكات كه ناوه‌كه‌ی كوردیه .
داواكارین له هه‌موو لایه‌ك كه ئه‌م په‌یامه بگه‌ینن به كه‌سانی تر و خاوه‌ن كۆمپانیا‌و هۆتێل و شسوێنه گه‌شتیاریه‌كان ڕه‌چاوی هوسی نه‌ته‌وایه‌تی هه‌موو تاك:ێی كورد بكه‌ن.
*زاموا ووشه‌یه‌كی كوردیه و به‌مانای هه‌ر چوار پارچه‌كه‌ی كوردستان دێت
گروپی زاموا
چوار شه‌ممه – 3/8/2011
ئيميل: zamwagroup.info@yahoo.com
مۆبایل:07506937151
ده‌توانن سه‌ردانمان بكه‌ن و زانیاری زیاتر بخوێنه‌وه به‌م ناونیشانه له فه‌یسبووك :
zamwa group گرووپی زاموا
Comments are closed.