له به‌یاننامه‌یه‌كدا سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داكۆكیكردن له‌رۆژنامه‌نوسان ئیدانه‌ی ئه‌و كردارانه‌ی هه‌ندێ له پاسه‌وانه‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات كه به‌رامبه‌ر به رۆژنامه‌نوسان ئه‌نجامیان داوه‌و داوا ده‌كات به‌پێ یاسای كاری رۆژنامه‌نوسی سزابدرێن.
(ره‌حمان غه‌ریب) رێكخه‌ری سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داكۆكیكردن له‌رۆژنامه‌نوسان له لێدوانێكدا بۆ نه‌وا وتی:
چه‌ند رۆژنامه‌نوسێك له شاری قه‌ڵادزێ به سه‌نته‌ری میترۆیان راگه‌یاندوه هه‌ندێ له پاسه‌وانه‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێم رێگریان له رۆژنامه‌نوسان كردوه‌كه وێنه‌ی ئۆتۆمبیله‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێم بگرن پاشان كامێرایان له‌و رۆژنامه‌نوسانه وه‌رگرتوه‌و وێنه‌كانیان پێسریونه‌ته‌وه.
(ره‌حمان غه‌ریب) وتیشی: ئێمه وه‌كو سه‌نته‌ری میترۆ ئه‌م رووداوانه به پێشیلكاری دژ به رۆژنامه‌نوسان داده‌نێین و دوا له سه‌رۆكی هه‌ریم ده‌كه‌ین كه بێته ده‌نگ به‌رامبه‌ر به‌م پێشێلكارییانه.
(ره‌حمان غه‌ریب) له به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا بۆ نه‌وا رێكخه‌ری سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داكۆكیكردن له‌رۆژنامه‌نوسان ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد:
پێویسته رۆژنامه‌نوسانیش رێوشوێنی یاسایی به‌رانبه‌ر ئه‌و پاسه‌وانانه بگرنه به‌رو په‌نا بۆ دادگا و یاسا به‌رن, به‌ڵام تا ئێستا رۆژنامه‌نوسان په‌نایان بۆ دادگا نه‌بردووه.
هه‌روه‌ها (ره‌حمان غه‌ریب) ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه ره‌نگه په‌نا نه‌بردنی رۆژنامه‌نوسان بۆ دادگا بۆ سه‌ربه‌خۆ نه‌بوونی دادگا و زاڵبونی سیاسه‌ت و حیزبایه‌تی تیایاندا بگه‌ڕێته‌وه.
ئه‌وه‌ی جێی بیرهێنانه‌وه‌یه له سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم بۆ شاری قه‌ڵادزێ بۆ كۆبونه‌وه له‌گه‌ڵ ئاواره‌كانی بناری قه‌ندیل چه‌ند پێشیلكارییه‌ك له‌لایه‌ن پاسه‌وانه‌كانیه‌كه‌وه دژ به رۆژنامه‌نوسان ئه‌نجامدرا.
Comments are closed.