دژ به بۆردومانه‌كانی هه‌ردوو وڵاتی توركیا‌و ئێران، كه‌مپینی به‌رگری له‌سه‌روه‌ری كوردستان ئه‌مڕۆ شه‌مه له سه‌كۆی ئازادی پاركی ئازادی شاری سلێمانی خۆپیشاندانێكیان ئه‌نجامدا كه تێیدا ژماره‌یه‌كی زۆر له هاوڵاتیانی به‌شدارییان تێدا كرد.
له خۆپیشاندانه‌كه‌دا چه‌ندین دروشم دژ به ده‌ستدرێژییه‌كانی ئه‌و دوو وڵاته به‌رزكرایه‌وه بۆ سه‌رخاكی كوردستان، داواش ده‌كرا هه‌وڵی جددی بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشه نه‌ته‌وه‌ییه بدرێت.
عه‌لی مه‌ولود یه‌كێك له رێكخه‌رانی خۆپیشاندانه‌كه به سایتی هاوڵاتی وت “خۆپیشاندانه‌كه بۆ ئیدانه‌ی ده‌ستدرێژییه‌كانی ئێران‌و توركیایه بۆ سه‌ر خاكی هه‌رێمی كوردستان، كه به‌شێوه‌یه‌كی ره‌شه‌كوژی هاولاَتیانی كوردستان شه‌هید ده‌كه‌ن، ئیدانه‌ی شه‌ڕ فرۆشتنیان به كوردستان ده‌كه‌ین”.
رێكخه‌رانی كه‌مپینه‌كه له رێگه‌ی پارێزگای سلێمانییه‌وه یاداشتێكیان ئاڕاسته‌ی چه‌ندین رێكخراوی مافی مرۆڤ و دادگای نێوده‌وڵه‌تی‌و هه‌ریه‌كه له په‌رله‌مانی عێراق‌و كوردستان‌و ئه‌نجومه‌نی وه‌زایرانی عێراق‌و كوردستان كردووه‌و تێیدا چه‌ند داواكارییه‌كیان خستۆته‌ڕوو به‌مه‌به‌ستی هه‌ڵوێست وه‌رگرتنیان.
داواكارییه‌كانیش بریتین راگرتنی ده‌ستبه‌جێی تۆپبارانه‌كان‌و سنوربه‌زاندن‌و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی مادی‌و مه‌عنه‌وی زیانلێكه‌وتوان، هه‌روه‌ها ده‌بێت هه‌ردوو وڵاتی توركیا‌و ئێران داوای لێبوردن له هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن، داواش له حكومه‌تی هه‌رێم ده‌كه‌ن زیانه‌كانی تۆپباران تۆماربكات‌و له دادگای نێوده‌وڵه‌تی سكاڵا تۆمار بكات.
هه‌روه‌ك داواش ده‌كه‌ن سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم كۆده‌نگییه‌ك دروست بكات له نێوان هێزه سیاسییه‌كاندا بۆ رووبه‌روو بونه‌وه‌ی هه‌ر پێشهاتێكی تری نه‌خوازراو، هه‌روه‌ها دواش ده‌كه‌ن كێشه‌كه له‌گه‌ڵ ئه‌و ولاَته‌دا به‌رێگه‌چاره‌ی ئاشتیانه چاره‌سه‌ر بكرێت.
سه رچاوه : هاوڵاتی
Comments are closed.