گه‌لی کورد - مافی گه‌ل بۆ گه‌ل

به‌سه‌رهاتی چه‌ند نێره‌موکێک
به‌هۆی‌ نه‌بوونی‌ یاسا‌و تێڕوانینی‌ خراپی‌ كۆمه‌ڵگا به‌رانبه‌ر به‌ نێره‌موك، به‌شێك له‌نێره‌موكه‌كان تووشی‌ كێشه‌ی‌ یاسایی‌‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌‌و ماف خوراوی‌ ده‌بنه‌وه‌، هه‌ندێكیان له‌نێوان نێربوون یان مێبوون ماونه‌ته‌وه‌‌و نازانن خۆیان به‌لای‌ چ لایه‌كیاندا ساغ بكه‌نه‌وه‌.

سه‌وزه‌، ئه‌و كه‌سه‌ بوو كه‌ باڵایه‌كی‌ مامناوه‌ند‌و ره‌نگێكی‌ سپی‌‌و جانتایه‌كی‌ ئافره‌تانی‌ به‌ شانه‌وه‌ بوو، شێواز‌و روخساری‌ له‌ئافره‌ت ده‌چێت‌و به‌ نیگایه‌كی‌ ئافره‌تانه‌‌و ده‌نگێكی‌ ئافره‌تانه‌ وتی‌ “زۆر كوڕ موعجیبم بوون، له‌به‌رئه‌وه‌ی‌ روخسارم زیاتر له‌كچ ده‌چێت، به‌ڵام له‌ناسنامه‌كه‌م كوڕم‌و ناوم (سۆران)ه‌، له‌ماڵه‌وه‌ش هه‌ر به‌ سۆران بانگم ده‌كه‌ن، له‌ده‌ره‌وه‌ش ناوم سه‌وزه‌-یه‌”.

ئه‌گه‌ر له‌ڕوخساری‌ بڕوانیت هه‌ست ده‌كه‌یت “سه‌وزه‌” نه‌ كوڕه‌‌و نه‌ كچ، واته‌ به‌ هه‌ردوو ره‌گه‌ز خۆی‌ نیشانده‌دات، به‌ڵام هه‌ڵسوكه‌وتی‌ كچانه‌یه‌‌و مكیاج ده‌كات‌و جانتای‌ ئافره‌تانه‌ له‌شان ده‌كا‌و وه‌ك خانمانیش ده‌ڕوات به‌ڕێوه‌. ئه‌و به‌وه‌ نیگه‌ران ده‌بێت كه‌ به‌سۆران بانگی‌ بكه‌یت “حه‌ز ده‌كه‌م به‌ناوی‌ كچانه‌ بانگ بكرێم‌و ره‌گه‌زی‌ خۆشم بكه‌م به‌ ئافره‌ت، به‌ڵام ماڵه‌وه‌مان ئه‌وه‌ قبوڵ ناكه‌ن، له‌كاتێكدا پزیشكه‌كان ده‌ڵێن تۆ له‌ئافره‌ت نزیكتری‌، ماڵه‌وه‌شمان له‌به‌ر عه‌یبه‌ ناهێڵن نه‌شته‌رگه‌ری‌ بكه‌م”.

سه‌وزه‌، به‌ پێكه‌نینێكی‌ ئافره‌تانه‌وه‌ ده‌ستی‌ گرت به‌ ده‌مییه‌‌وه‌و وتی‌ “حكومه‌ت‌و په‌رله‌مان-یش حسابمان بۆ ناكه‌ن، هیچ یاسا‌و رێنماییه‌كمان نییه‌، ئه‌گه‌رنا خۆم ده‌كه‌مه‌ ئافره‌ت‌و به‌یه‌كجاره‌كی‌ ناوی‌ سه‌وزه‌ ده‌خه‌مه‌ سه‌ر ناسنامه‌كه‌م”.

له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی‌ ئه‌گه‌ر رۆژێك هاتوو ده‌ستگیر كرا، داوا ده‌كات بنێردرێت بۆ به‌ندیخانه‌ی‌ ئافره‌تان، یان پیاوان؟ سه‌وزه‌ به‌ پێكه‌نینه‌وه‌ وتی‌ “وی‌ بسم الله‌، كچم‌و ده‌چمه‌ گرتوخانه‌ی‌ ئافره‌تان، چۆن ده‌چمه‌ گرتوخانه‌ی‌ پیاوان، خۆم به‌ ره‌گه‌زی‌ مێ‌ داده‌نێم، هه‌رچه‌نده‌ كه‌م كه‌س حسابی‌ مێ-ینه‌م بۆ ده‌كات”.

دوو په‌رله‌مانتاری‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان، دۆسیه‌یه‌كیان باسكرد، به‌ڵام نه‌یانویست نه‌ ناوی‌ خۆیان‌و نه‌ ناوی‌ خاوه‌ن دۆسیه‌كه‌ش بنوسرێت. په‌رله‌مانتارێكی‌ ئافره‌ت باسی‌ دۆسیه‌كه‌ی‌ كرد‌و وتی‌ “كه‌سێك كه‌ به‌ نێره‌موك داده‌نرێت به‌ جل‌و به‌رگێكی‌ ئافره‌تانه‌وه‌ هاته‌ لام‌و وتی‌ من كوڕم‌و سه‌یری‌ جل‌و به‌رگم مه‌كه‌، به‌ڵام به‌ زۆری‌ بووم به‌ كچ‌و ئێستاش ئێوه‌ كێشه‌كه‌م چاره‌سه‌ر بكه‌ن”.

ئه‌و كه‌سه‌ی‌ دۆسیه‌كه‌ی‌ بردۆته‌ په‌رله‌مان بۆ ئه‌وه‌ی‌ چاره‌سه‌ری‌ كێشه‌كه‌ی‌ بۆ بكه‌ن، قۆناغه‌كانی‌ خوێندنی‌ به‌ “كچ”ی‌ ته‌واو كردووه‌‌و له‌قۆناغی‌ زانكۆش له‌به‌شه‌ ناوخۆیی‌ كچان چوار ساڵی‌ به‌سه‌ر بردووه‌، به‌ڵام ئێستا لیژنه‌ی‌ پزیشكی‌ وتویانه‌ تۆ لایه‌نی‌ نێرینه‌ت زیاتره‌‌و به‌ نه‌شته‌رگه‌ری‌ ده‌بیته‌وه‌ به‌ كوڕ‌و ده‌توانی‌ هاوسه‌رگیریی بكه‌یت.

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ به‌ نیگه‌رانیه‌وه‌ ئاماژه‌ی‌ بۆ ئه‌وه‌كرد كه‌ ئه‌و كچه‌ حه‌زی‌ ده‌كرد ببێته‌وه‌ به‌كوڕ، به‌ڵام ماڵه‌وه‌یان رێگری‌ لێكردووه‌‌و پێیان وتووه‌ “كێشه‌ی‌ كۆمه‌ڵایه‌تیمان بۆ دروست ده‌بێت له‌ناو كه‌س‌و كار‌و ئه‌و كچانه‌ی‌ له‌گه‌ڵیبوون له‌به‌شه‌ ناوخۆیی‌‌و قۆناغه‌كانی‌ خوێندن، بۆیه‌ نابێت خۆی‌ بكات به‌كوڕ”. ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ له‌درێژه‌ی‌ قسه‌كانیدا وتیشی‌ “له‌لایه‌ن كه‌س‌و كاری‌ خۆیه‌وه‌، هه‌ڕه‌شه‌ی‌ كوشتنیان لێكردووه‌ ئه‌گه‌ر خۆی‌ بكات به‌ كوڕ، چونكه‌ تائێستا به‌كچ ناسراوه‌‌و ژیانێكی‌ به‌ كچانه‌ به‌سه‌ر بردووه‌‌و تێكه‌ڵ به‌ ره‌گه‌زی‌ مێ-ینه‌ بووه‌”.

به‌ڵام ئه‌و كچه‌ كه‌ كۆلیژی‌ ئاداب-ی‌ ته‌واو كردووه‌ ئێستا له‌ئه‌نجامی‌ پشكنینه‌كان بۆی‌ ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ لایه‌نی‌ نێرینه‌ی‌ زیاتره‌، به‌ڵام نازانێ‌ چی‌ بكات”.

ئه‌و دوو په‌رله‌مانتاره‌ زۆر به‌داخن كه‌ نه‌یان توانیوه‌ هاوكاری‌ ئه‌و كه‌سه‌ بكه‌ن، له‌به‌رئه‌وه‌ی‌ هیچ یاسایه‌كیان له‌به‌رده‌ستدا نه‌بووه‌”.

بنه‌ماڵه‌ی‌ یه‌كێك له‌نێره‌موك-كان كه‌ به‌لایه‌نه‌وه‌ ئاسایی‌ نه‌بوو ناویان بنوسرێت‌و وتیان هیچ ئاماژه‌یه‌ك به‌ ئێمه‌ مه‌كه‌، چونكه‌ له‌نێو كۆمه‌ڵگای‌ ئێمه‌، به‌چاوێكی‌ كه‌م سه‌یری‌ ئه‌و خێزانانه‌ ده‌كرێت كه‌ نێره‌موك له‌ماڵه‌كه‌یان هه‌بێت‌و به‌چاوێكی‌ تریش سه‌یری‌ ئه‌و كه‌سه‌ خۆی‌ ده‌كرێت. ئه‌و خانه‌واده‌یه‌ وتیان دوو ئه‌ندام له‌خێزانه‌كه‌مان نێره‌موك-ن، به‌ڵام له‌به‌ر خه‌ڵك ئێستاش هه‌ر به‌ نێر خۆیان نیشانده‌ده‌ن‌و ئاماده‌ نین هاوسه‌رگیری‌ بكه‌ن.

ئه‌و دایك‌و باوك-ه‌ به‌درێژایی‌ 22 ساڵ بیریان له‌چاره‌سه‌ركردنی‌ ئه‌و دوو نێره‌موكه‌ كردۆته‌وه‌ كه‌ بووه‌ته‌ به‌شێك له‌خه‌م‌و مه‌ینه‌تی‌ ژیانیان، چونكه‌ ناتوانن له‌لای‌ كه‌س‌و كار باسی‌ ئه‌وه‌ بكه‌ن كه‌ ئاخۆ ئه‌مانه‌ دوای‌ پشكنین ده‌بن به‌ كچ، یان به‌ كوڕێتی‌ خۆیان ده‌مێنه‌وه‌، دایكی‌ دوو نێره‌موكه‌كه‌ به‌چاوێكی‌ پڕ له‌فرمێسك وتی‌ “به‌قوربان له‌ناو كورده‌واری‌ عه‌یبه‌ تۆ وه‌چه‌ی‌ نێره‌موك بخه‌یته‌وه‌، یان منداڵێكت نێره‌موك بێت، چونكه‌ تانه‌‌و ته‌شه‌ره‌ت لێده‌ده‌ن‌و ناتوانیت بچیته‌ ناو خه‌ڵك، بۆیه‌ ئێمه‌ش ناتوانین باسی‌ گرفتی‌ ئه‌و دوو منداڵه‌ی‌ خۆمانت بۆ بكه‌ین”.

باوكی‌ دوو نێره‌موكه‌كه‌ به‌ نیگه‌رانییه‌وه‌ وتی‌ “پێویسته‌ حكومه‌ت به‌ یاسا ئه‌و جۆره‌ كێشانه‌ چاره‌سه‌ر بكات‌و وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندروستیش خه‌مێك له‌م ره‌گه‌زه‌ بخوات بۆ ئه‌وه‌ی‌ چاره‌سه‌ر بكرێن، بتوانن له‌ده‌ره‌وه‌ چاره‌سه‌ریان بكه‌ن، چونكه‌ كه‌سه‌كه‌‌و خێزانه‌كه‌ی‌ به‌رده‌وام له‌كێشه‌یه‌كی‌ ده‌روونی‌‌و كۆمه‌ڵایه‌تیدان‌و ناتوانن به‌ئاسوده‌یی‌ شه‌وێك چاوه‌كانیان داخه‌ن‌و خه‌وێكی‌ هێمنانه‌ بكه‌ن به‌بێ‌ بیركردنه‌وه‌ له‌جه‌سته‌ی‌ خۆیان‌و مناڵه‌كانیان”.

په‌رله‌مانتاران ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر چه‌ند كه‌سێك، یان رێكخراوه‌كانی‌ كۆمه‌ڵگای‌ مه‌ده‌نی‌، یان وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندروستی‌ ئامارێكی‌ دروستیان پێبده‌ن، ئه‌وا كاری‌ له‌سه‌ر ده‌كه‌ن‌و ده‌یخه‌نه‌ به‌رنامه‌ی‌ كاره‌كانیان، له‌به‌رامبه‌ریشدا سه‌باره‌ت به‌هه‌بوونی‌ ئاماری‌ ره‌گه‌زی‌ سێیه‌م له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندروستی‌، وته‌بێژی‌ وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندروستی‌ د.خاڵس قادر وتی‌ “هیچ ئامارێك نییه‌ بۆ دیاریكردنی‌ ژماره‌ی‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ به‌ ره‌گه‌زی‌ سێیه‌م (نێره‌موك) داده‌نرێن”.

له‌باره‌ی‌ ئه‌وه‌ی‌ ئایا وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندروستی‌ هیچ هه‌وڵێكیداوه‌ ئامارێكی‌ تایبه‌ت به‌ “نێره‌موك”ه‌كان هه‌بێت؟ د.خاڵس وتی‌ “هیچ شتێكمان نه‌كردووه‌، چونكه‌ تائێستا هیچ گرفتێكی‌ له‌م شێوه‌مان بۆ نه‌هاتووه‌‌و رووبه‌ڕومان نه‌بۆته‌وه‌”.

هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به‌وه‌ی‌ ئایا له‌كاتی‌ له‌دایكبوون ناتوانن ئه‌و ره‌گه‌زه‌ دیاری‌ بكه‌ن؟ وته‌بێژی‌ وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندروستی‌ وتی‌ “مه‌رج نییه‌ له‌كاتی‌ له‌دایك بوون ده‌ربكه‌وێت، ره‌نگه‌ دوای‌ تێپه‌ڕبوونی‌ ته‌مه‌نی‌ منداڵی‌ نیشانه‌كانی‌ ده‌ربكه‌وێت”.

د.خاڵس قادر، ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌شده‌كات تاكو ئێستا وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندروستی‌ هیچ كه‌سێكی‌ نه‌ناردووه‌ بۆ ده‌ره‌وه‌ به‌مه‌به‌ستی‌ چاره‌سه‌ركردن، چونكه‌ هیچ شتێكیان له‌به‌رده‌ستدا نییه‌، به‌ڵام پێویسته‌ “ئه‌و بابه‌ته‌ بوروژێنرێت‌و وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندروستی-یش پلانی‌ هه‌بێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی‌ ئه‌و كه‌سانه‌ ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ریان هه‌بێت له‌ناوه‌وه‌، یان له‌ده‌ره‌وه‌ی‌ وڵات”.

ئه‌و پزیشكه‌ له‌درێژه‌ی‌ قسه‌كانیدا وتیشی‌ “پێویسته‌ ئامارمان هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی‌ بزانین ژماره‌ی‌ ئه‌و كه‌سانه‌ چه‌نده‌‌و له‌لایه‌ن په‌رله‌مان-یشه‌وه‌ بودجه‌یه‌ك دیاری‌ بكرێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی‌ ئه‌و كه‌سانه‌ له‌ده‌ره‌وه‌ی‌ وڵات”.

سه‌باره‌ت به‌ ده‌ستگیركردنی‌ نێره‌موك، ئایا له‌كاتی‌ ده‌ستگیركردن چۆن ره‌وانه‌ی‌ گرتوخانه‌كان ده‌كرێن؟ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ پۆلیسی‌ هه‌ولێر، عه‌میدی‌ مافپه‌روه‌ر عه‌بدولخالق ته‌لعه‌ت، ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ده‌كات كه‌ ماوه‌ی‌ 21 ساڵه‌ له‌سلكی‌ ئاسایش‌و پۆلیس-ه‌، به‌ڵام تائێستا “هیچ حاڵه‌تێكی‌ له‌م شێوه‌یه‌م رووبه‌ڕوو نه‌بۆته‌وه‌‌و پێشبینی‌ ئه‌وه‌شم نه‌كردووه‌ حاڵه‌تی‌ وام بۆ دروست بێت”. له‌باره‌ی‌ ئه‌وه‌ی‌ ئایا هیچ یاسایه‌ك هه‌یه‌، ئه‌گه‌ر حاڵه‌تێكی‌ له‌مشێوه‌ هاته‌ پێش ئایا ره‌وانه‌ی‌ به‌ندیخانه‌ی‌ پیاوان ده‌كرێت، یان ئافره‌تان؟ عه‌مید عه‌بدولخالق وتی‌ “هیچ یاسایه‌كی‌ تایبه‌ت نییه‌ بۆ ره‌گه‌زی‌ سێیه‌م (نێره‌موك)، ئه‌گه‌ر حاڵه‌تی‌ له‌مشێوه‌ش هه‌بێت ئه‌وه‌ به‌گوێره‌ی‌ جه‌سته‌ی‌ ره‌وانه‌ی‌ به‌ندیخانه‌ی‌ ده‌كه‌ین”.

سه رچاوه: awene

تائێستا بڕیاری‌ كردنی‌ (سۆران) به‌ئیداره‌ی‌ سه‌ربه‌خۆ جێبه‌جێنه‌كراوه‌
دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیران بڕیاریدا هه‌ریه‌ك له‌قه‌زاكانی‌ سۆران‌و هه‌ڵه‌بجه‌و راپه‌ڕین بكاته‌ ئیداره‌ی‌ سه‌ربه‌خۆ، به‌ڵام تائێستا ئه‌و بڕیاره‌ له‌سۆران نه‌چۆته‌ بواری‌ كردارییه‌وه‌و قایمقامیش رایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ تائێستا هیچ هه‌نگاوێك له‌و باره‌یه‌وه‌ نه‌نراوه‌.

سۆران له‌ساڵی‌ (1980)ه‌وه‌ بووه‌ته‌ قه‌زا‌و له‌ڕووی‌ ئیدارییه‌وه‌ سه‌ر به‌پارێزگای‌ هه‌ولێره‌‌و نزیكه‌ی‌ 120 كیلۆمه‌تر لێیه‌وه‌ دووره‌‌و 120 هه‌زار كه‌سیش تێیدا ده‌ژین.

نه‌كردنی‌ به‌ئیداری‌ سه‌ربه‌خۆ زۆرێك له‌دانیشتوانی‌ سۆرانی‌ نیگه‌ران كردوه‌، ئه‌وه‌تا (زوهری‌ ئێدلبی‌) كه‌ گه‌نجێكی‌ ته‌مه‌ن سی ساڵی‌ دانیشتوی‌ سۆرانه‌ به‌بێ‌ ئومێدییه‌وه‌ ده‌ڵێت “هه‌ر بڕیارێكی‌ گرنگ له‌باره‌ی‌ ئه‌م شارۆچكه‌وه‌ ده‌درێت، یان جێبه‌جێ ناكرێت، یاخود به‌كه‌موكورتییه‌كی‌ زۆره‌وه‌ ئه‌نجام ده‌درێت”.

به‌شێكی‌ تر له‌هاووڵاتیان پێیانوایه‌ بڕیاری‌ كردنی‌ سۆران به‌ئیداره‌ی‌ سه‌ربه‌خۆ، زیاتر پرسێكی‌ سیاسی‌ بووه‌، له‌مڕووه‌وه‌ توانا ته‌های‌ ته‌مه‌ن بیست‌وسێ‌ ساڵ وه‌ك گه‌نجێكی‌ ناوچه‌كه‌ جه‌ختی‌ له‌وه‌كرده‌وه‌ كه‌ ورژاندنی‌ ئه‌و باسه‌ له‌كاتی‌ خۆیدا زیاتر مه‌به‌ستێكی‌ سیاسی‌ له‌پشته‌وه‌ بووه‌، نه‌ك خزمه‌تكردن به‌خه‌ڵكی‌ ده‌ڤه‌ره‌كه‌ “ئه‌گه‌ر وانییه‌ ئه‌ی‌ بۆ جێبه‌جێكردنی‌ تائێستا دواكه‌وتووه‌”.

بۆ پاڵپشتی‌ ئه‌و بۆچونه‌شی‌ ئه‌و گه‌نجه‌ باسی‌ له‌وه‌ كرد كه‌ تائێستا له‌هیچ روویه‌كه‌وه‌ ئاماده‌كاری‌ نه‌كراوه‌ تا سۆران بكرێت ئیداره‌یه‌كی‌ سه‌ربه‌خۆ.

پێدانی‌ چه‌ندین به‌ڵێن‌و جێیه‌جێنه‌كردنی‌، بێمتمانه‌یی‌ لای‌ به‌شێك له‌دانیشتوانی‌ سۆران دروستكردوه‌، محه‌مه‌د هه‌سنانی‌ كه‌ دانیشتویه‌كی‌ دیكه‌ی‌ سۆرانه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات كه‌ ماوه‌یه‌كی‌ زۆر باس له‌وه‌كراوه‌ گوایه‌ نوسینگه‌یه‌كی‌ په‌رله‌مان له‌سۆران ده‌كرێته‌وه‌، به‌ڵام دواتر هه‌ر وه‌كو پڕوپاگه‌نده‌یه‌ك مایه‌وه‌‌و به‌پێكه‌نینه‌وه‌ وتی‌ “ده‌ترسم ئیداره‌ی‌ سه‌ربه‌خۆكه‌ش به‌و ده‌رده‌ بڕوات”.

به‌شێكی‌ تر له‌هاووڵاتیان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن له‌به‌رئه‌وه‌ی‌ بڕیاری‌ سه‌ربه‌خۆبوونی‌ قه‌زای‌ سۆران جێبه‌جێ‌ نه‌كراوه‌، ده‌بوو حكومه‌ت رونكردنه‌وه‌ی‌ بدایه‌‌و هۆكاره‌كانی‌ دواكه‌وتنی‌ ئاشكرا بكردایه‌، شاخه‌وان عه‌بدوڵا كه‌ هاووڵاتییه‌كی‌ سۆرانه‌ وتی‌ “ئه‌م حكومه‌ته‌ زۆرترین بڕیار ده‌دات‌و كه‌مترینی‌ جێبه‌جێده‌كات، ده‌توانین بڵێین زیاتر حكومه‌تێكی‌ بڕیارده‌ره‌ به‌بێ جێبه‌جێكردن، جگه‌ له‌وه‌ پێویستبوو حكومه‌ت به‌ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك هۆكاری‌ دواكه‌وتنه‌كه‌ی‌ بۆ خه‌ڵكی‌ ئاشكرا بكردایه‌”.

له‌مباره‌یه‌وه‌ قایمقامی‌ قه‌زای‌ سۆران، كرمانج عزه‌ت له‌لێدوانێكدا بۆ ئاوێنه‌ رایگه‌یاند، ماوه‌یه‌كی‌ زۆره‌ ئه‌و بڕیاره‌ راگه‌یه‌نراوه‌ كه‌ سۆران ده‌كرێته‌ ئیداره‌ی‌ سه‌ربه‌خۆ، به‌ڵام تائێستا جێبه‌جێ‌ نه‌كراوه‌‌و هیچ حسابێكیش بۆ بودجه‌ی‌ ئه‌و ئیداره‌ سه‌ربه‌خۆیه‌ نه‌كراوه‌، ناوبراو وتی‌ “تێناگه‌م ئیداره‌ی‌ سه‌ربه‌خۆ به‌بێ بودجه‌ مانای‌ چیه‌، به‌داخه‌وه‌ هیچ هه‌نگاوێكی‌ كرداری‌ بۆ ئیداره‌ی‌ سه‌ربه‌خۆی‌ سۆران نه‌هاوێژراوه‌، به‌هیچ شێوه‌یه‌كیش له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ پرس‌وڕا به‌ ئێمه‌ نه‌كراوه‌‌و هه‌ر ناشزانین ورده‌كاری‌ ئه‌‌و ئیداره‌یه‌ چۆنه‌”. ناوبراو جه‌ختیشیكرده‌وه‌ كه‌ تاكو ئێستا هیچ كه‌سێك بۆ وه‌رگرتنی‌ ئه‌و پۆسته‌ش ده‌ستنیشان نه‌كراوه‌.

كرمانج عیزه‌ت روونیكرده‌وه‌ كه‌ بوونی‌ ئیداره‌ی‌ سه‌ربه‌خۆی‌ سۆران خاڵی‌ زۆر باشی‌ هه‌یه‌ له‌وانه‌ “هه‌نگاوه‌كانی‌ خزمه‌تگوزاری‌ زیاترو خێراتر ده‌بێت‌و لێره‌وه‌ ئه‌وله‌ویاتی‌ پرۆژه‌كان بۆ ناوچه‌كه‌ بڕیاری‌ له‌سه‌ر ده‌درێت، جگه‌ له‌وه‌ بودجه‌ی‌ ئیداره‌كه‌ش زیاتر بۆ خه‌ڵك شه‌فاف ده‌بێت”.

سه رچاوه: awene

جه‌لال تاڵه‌بانی زیاتر له‌ نیو ملیار دۆلار وه‌ک پشتیوانی ده‌دا به‌ رژێمی سوریا .
سه‌رچاوه‌یه‌کی هه‌واڵ له‌ سه‌رۆکایه‌تی کۆماری عێراق به‌ کوردستانپۆستی راگه‌یاند: جه‌لال تاڵه‌بانی له‌ رێگای عادل عبدولمه‌هدییه‌وه‌ که‌ پێش ماوه‌یه‌ک به‌ نامه‌یه‌که‌وه‌ تاڵه‌بانی ناردبووییه‌ لای به‌شار ئه‌سه‌د، بری نیو ملیار دۆلار له‌ بودجه‌ی هه‌رێمی کوردستان، وه‌ک پشتیوانی بۆ رژێمی سوریا ناردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ده‌زگا داپلۆسێنه‌ره‌کانی رژێمی به‌عسی سوریا بتوانێت خه‌ڵکی راپه‌ڕیوی سوریا سه‌رکوت بکه‌ن.

کوردستانپۆست ده‌مێکه‌ ، به‌ دیاریکراوی هه‌ر له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی چوونی عادل عه‌بدولمه‌هدی بۆ سوریا ، هه‌واڵه‌که‌ی زانیبوو ،  به‌ڵام پاش په‌یوه‌ندی کردن به‌ چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌کی نزیک له‌ مه‌کته‌بی جه‌لال تاڵه‌بانی و مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کیتیه‌وه‌ ، هه‌واڵه‌که‌یان بۆ پشتراستکردینه‌وه‌ بۆیه‌ ئێستا بلاومان کرده‌وه‌. شایانی باسه‌ پێش ماوه‌یه‌کیش هه‌واله‌که‌نا ئه‌وه‌یان ده‌مڕاستکرده‌وه‌، که‌وا سه‌رۆک وه‌زیرانی عیراق، مالیکی ئه‌ویش 10 ملیارد دۆلاری وه‌کو  پشتگیریی به‌ رژێمی سوریای داوه‌.

جه‌لال تاڵه‌بانی نایشارێته‌وه‌ له‌ دژی راپه‌رینی گه‌لانی ناوچه‌که له‌ زۆر بۆنه‌دا رای ‌ خۆی داوه‌ته‌ پاڵ رژێمه‌ دیکتاتۆره‌کان و جاڕی پشتیوانیکردنی ئه‌و رژێمانه‌ی داوه‌ .

ده‌بێ بووترێت ئێستا رۆژانه‌ به‌ده‌یان له‌ خه‌ڵکی راپه‌ڕیوی سوریا ده‌کوژرێن و سه‌دانی دیکه‌شیان لێ بریندار و زیندانیی ده‌کرێ. گه‌لانی سوریا بڕیاریانداوه‌ تا لادانی  رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د له‌ راپه‌ڕین و خۆپیشاندانی خۆیان نه‌که‌ون ، بڕیاریان داوه‌ موباره‌ک ئاسا بیخه‌نه‌ قه‌فه‌سی تاوانبارانی گه‌وره‌وه‌

جێگای ئاماژه‌یه‌ پێش رووخانی موباره‌کیش ، جه‌لال تاله‌بانی نامه‌ی پشتیوانی بۆ نارد و ته‌ئکیدی له‌سه‌رکه‌وتنی موباره‌ک کرده‌وه‌ به‌سه‌ر ئاژاوه‌گێران!.

سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵه‌که‌ ئه‌وه‌شی بۆ زیادکردین ووتی: بڕی پشتیوانیکردنه‌که‌ی جه‌لال تاڵه‌بانی بۆ رژێمی خوێنرێژ و تیرۆریستی سوریا هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ نه‌بووه‌ ، به‌ڵکو به‌ موباره‌که‌ی مه‌سعود بارزانی له‌ بوودجه‌ی عێراق که‌ بوودجه‌ی 17%ی خه‌لکی کوردستانیشی له‌گه‌ڵدایه‌، مالیکی بڕی 1 ملیار دۆلار له‌ شێوه‌ی ناردنی نه‌وت و سوته‌مه‌نی به‌ خۆڕایی بۆ سوپا و ئه‌منی سوریا پێشکیس به‌ رژێمی سوریای کردووه‌.

سه رچاوه: kurdistanpost

عومه‌ر فه‌تاح رایسپارد که‌ له‌ ئاسۆس هه‌ردی بده‌ن
ئه‌مشه‌و سه‌رجاوه‌یه‌ک له‌ مه‌کته‌بی سیاسیی یه‌کێتیی کوردستان له‌ په‌یوه‌ندییه‌کی ته‌له‌فونییدا به‌ کوردستانپۆستی راگه‌یاند، که‌ ئه‌و که‌سه‌، یان گروپه‌ی له‌ ئاسۆس هه‌ردییان داوه‌، په‌یوه‌ندییان به‌ یه‌کێتیی نیشتیمانییه‌وه‌ نییه‌، ئه‌وه‌ گروپێکن پێک هاتووه‌ له‌ نزیکه‌ی 20 که‌س، سه‌ر به‌ عومه‌ر فه‌تاحه‌ و بۆ کاریی تایبه‌تیی و ته‌مبێکردنی نه‌یارانی خۆی به‌کاریان ده‌هێنێت و هه‌ڵده‌ستن به‌و کاره‌، ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ له‌ ئاسۆس هه‌ردییان داوه‌، هه‌ر ئه‌و که‌سانه‌ن که‌ ساڵی 2007 له‌ ئاسۆی جه‌مال موختاریان دا.

عومه‌ر فه‌تاح ناسراوه‌ به‌ که‌سێکی ده‌روون نه‌خۆش، هه‌ر که‌سێک له‌ دژی بنوسێت، یان ببیسێته‌وه‌ قسه‌، یان ناوناتۆره‌یه‌کی لێناوه‌ ئیدی پلانی ئه‌وه‌ی بۆ داده‌ڕێژێت که‌ تیرۆری که‌سایه‌تیی بکه‌ن، یان له‌ ناوی به‌رن. سه‌رچاوه‌که‌ ئه‌وه‌ی بۆ ئاشکراکردین که‌ یه‌کێک له‌ تاوانباره‌کان ناوی کاروانی شاره‌وانییه‌، زۆربه‌ی کاره‌کان ئه‌و ده‌یکات. شایانی باسه‌ کاک ئارام ئه‌حمه‌د یه‌که‌م که‌س بوو که‌ ده‌ستی خسته‌ ته‌واوی رووداوه‌که‌ و ناوه‌که‌ی ئاشکرا کرد.

سه رچاوه: kurdistanpost

پارتی و یه‌کێتیی ده‌ڵێن فڕۆکه‌کانی تورکیا ئه‌و خێزانه‌ حه‌وت که‌سه‌ی نه‌کووشتوه‌
سه‌رچاوه‌یه‌کی نزیک له‌ حکومه‌تی هه‌رێم به‌ کوردستانپۆستی راگه‌یاند، که‌ دوای تاوانه‌که‌ی تورکیا که‌ به‌ فڕۆکه‌ خێزانێکی حه‌وت که‌سی سڤیلیان کوشت، تێیدا منداڵ و ژنی تێدا بوو،، هومانس رایت به‌ دواداچوونی له‌سه‌ر ئه‌و رووداوه‌ کرد و هاتنه‌ کوردستان، بۆ لێکۆڵینه‌وه‌ سه‌ردانی چه‌ند لایه‌نێکی حکومییان کرد، له‌ لایه‌ن حکومه‌تی هه‌رێمه‌وه‌ که‌ پارتیی و یه‌کێتیین پێیان راگه‌یاندوون که‌ تورکیا به‌و کاره‌ هه‌ڵنه‌ستاوه‌ و هیچ به‌ڵگه‌یه‌کیش به‌ده‌ست حکومه‌تی هه‌رێمه‌وه‌ نییه‌ که‌ تورکیا ئه‌و تاوانه‌ی ئه‌نجام دابێت، بۆیه‌ هومانس رایت ناتوانێت به‌ فه‌رمی تورکیا به‌ بکه‌ری ئه‌م تاوانه‌ بناسێنێت.

سه‌رچاوه‌که‌ به‌ کوردستانپۆستی راگه‌یاند و وتی” ده‌سه‌ڵاتی کوردیی له‌شێکی نامۆن به‌ کوردستان خائین، که‌ هیچ قیه‌م و ئه‌خلاقێکیان  نییه‌، بۆ نه‌مانی ئه‌مانه‌ من له‌گه‌ڵ هه‌موو توندو تیژییه‌کدام به‌رامبه‌ر به‌م خائینانه‌.

سه رچاوه: kurdistanpost

په‌لاماردانى ئاسۆس هه‌ردى ئیدانه‌ ده‌كه‌ین
بۆ:رِاى گشتى

گروپی‌ ڕۆژنامه‌نووسانی‌ بێسنوری‌ كوردستان په‌لاماردانی‌ خاوه‌ن ئیمتیازی‌ كۆمپانیای‌ ئاوێنه‌ و سه‌رنوسه‌ری‌ یه‌كه‌مین ڕۆژنامه‌ی‌ ئه‌هلی‌ له‌هه‌رێمی‌ كوردستان به‌توندی‌ ئیدانه‌ ده‌كات و وێڕای‌ نیگه‌رانیمان پشتگیری‌ له‌و به‌ڕێزه‌ ده‌كه‌ین چونكه‌ قه‌ڵه‌مێكی‌ خاوه‌ن كه‌سایه‌تی‌ و مامۆستایه‌كی‌ بوێری‌ ڕاگه‌یاندنی‌ ئه‌هلی‌ كوردییه‌ وه‌كو گروپی‌ ڕۆژنامه‌نووسانی‌ بێسنوری‌ كوردستان داوا له‌به‌رپرسانی‌ ئه‌منی‌ سلێمانی‌ ده‌كه‌ین په‌له‌ بكه‌ن له‌دۆزینه‌وه‌ی‌ تاوانباران و ڕێگه‌نه‌ده‌ن داڵده‌بدرێن لای‌ هیچ كه‌س و لایه‌نێك و ده‌بێت زۆر زوو بدرێنه‌ دادگا و ڕێگه‌ نه‌درێت كاری‌ له‌مشێوه‌یه‌ دووباره‌بكرێته‌وه‌

گروپی‌ ڕۆژنامه‌نووسانی‌ بێسنوری‌ كوردستان

www.besnuri.com

لەئۆتۆمبێلەكەی مەحموود سەنگاویدا دەست بەسەر (100000) دۆلاری تەزویردا گیراوە
لەئۆتۆمبێلێكی مەحموود سەنگاوی ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتیدا دەست بەسەر (100000) دۆلاری تەزویردا دەگیرێت‌و سەنگاویش وێڕای داننان بەوەدا كە ئۆتۆمبێلەكە هی ئەوە، ئاماژە بەوە دەكات كە ئەو كارە بەهیچ شێوەیەك پەیوەندی بەوەوە نییە.

عەمید حەسەن نوری بەڕێوەبەری گشتی ئاسایشی سلێمانی هەواڵەكەی بۆ لڤین پشتڕاستكردەوەو رایگەیاند “ئێمە لەپێنجوێن كەسەكانمان دەستگیركردووە بەپارەكەوە”، لەوەڵامی ئەوەی ئایا دانیان ناوە بەتاوانەكەیاندا، بەڕێوەبەری گشتی ئاسایشی سلێمانی، وتی “ئێمە پارەكەمان بەدەستیانەوە گرتووەو هیچ شتێكی ناوێت، بەڵام ناتوانین زانیاری زیاتر بدەین، چونكە بڕیار دەبێت بۆ دادگا بەجێبهێڵین”.

مانگی رابردوو لەقەزای پێنجوێن لەیەكێك لەئۆتۆمبێلە تایبەتەكانی مەحموود سەنگاویدا ئاسایشی سلێمانی دەستیگرت بەسەر (10000) دۆلاری ئەمریكی ساختەدا، كە بەنیازبوون لەبازاڕەكانی عێراقدا ساغیبكەنەوە.

تۆمەتباری سەركی ئەم رووداوە ئەفسەرێكی فەرماندەیی یەكێتی نیشتیمانی كوردستانە بەپلەی عەقید، بەناوی (م.ع)و ئێستا لەئاسایشی سلێمانی دەستبەسەرە، كە بەر لەخانەنشینكردنی لەگەڵ مەحموود سەنگاوی كاریكردووەو ئەم كارە نایاسایەیشی بەئۆتۆمبێلێكی مەحموود سەنگاوی ئەنجامداوە.

ئەمەش گومانی تێوەگلانی ئەو بەرپرسە باڵایەی یەكێتی زیاتر كردووەو گومانی ئەوەیشی دروستكردووە كە بەكارهێنانی ئەو ئۆتۆمبێلە شەخسییەی مەحموود سەنگاوی لەم كارەدا بۆ ئەوەبێت كە گومانی لێنەكرێت‌و بەهۆی ناسراوی ئۆتۆمبێلەكەوە لەهیچ بازگەیەكدا رانەگیرێت.

مەحموود سەنگاوی ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان دەڵێت “ئاسایش دەڵێت ئەو ئۆتۆمبێلە بەدۆلاری تەزویرەوە گیراوە, راستییەكەی ئەم كوڕە هەرچی كردووە خۆی لێی بەرپرسە، راستە سەیارەكە سەیارەی پاسەوانەكانی ئێمەیە، بەڵام بەبێ‌ ئاگاداری ئێمە بردویەتی بۆ قاچاخچێتی‌و ئێمەش شكاتمان لێی هەیە”.

سەبارەت بەوەی بۆچی سەیارەی ئێوە لەم تاوانەدا بەكارهاتووەو سەیارەی ئێوە چۆن كەوتووەتە دەستی ئەم كەسە، سەنگاوی دەڵێت “راستە توانیویەتی ئۆتۆمبێل ببات‌و ئۆتۆمبێلەكەی بردووە بەملاولادا، بەڵام ئەو سەیارەیە بۆ ئەوە نەبووە بچێت قاچاخچێتی پێوەبكات، ئەو چووە قاچاخچێتی پێوەكردووە لەبەر ئەوە ئێمە شكایەتمان لێی هەیە، چونكە لەسەر حورمەتی ئێمە ویستویەتی پارە پەیدابكات، ئەگەر سەیارەكەی منی نەبردایە ئەو بۆ خۆی هەرچی دەكات خۆی لێی بەرپرسە، ئێستاش هەر خۆی لێی بەرپرسە لەبەرانبەر ئەو قاچاخچێتییەی كە كردویەتی، كێشەی ئێمە تەنیا ئەوەیە كەسەیارەكەی ئێمەی بەكارهێناوە، ئێمە شكایەتمان لێی هەیە لەسەر ئەو سەیارەیە، من لەم وڵاتەش نەبووم كە ئەو سەیارەیەی بردووە”.

لەبارەی ئەو پرسیارەشەوە كە ئایا ئاسایش بانگیان كردووە بۆ لێكۆڵینەوە لەسەر ئەم رووداوە، مەحموود سەنگاوی وتی “ئاسایش بانگی نەكردووم، بەڵكو خۆم چووم بۆ ئاسایش، ئاسایش لەئێمەی پرسی ئەو سەیارە هی ئێوەیە؟ وتومانە بەڵێ‌ هی ئێمەیە، بەڵام ئەم پیاوە بەبێ‌ ئەوەی پرسمان پێبكات ئەو سەیارەیەی بردووە”.

مەحموود سەنگاوی وتیشی “داوادەكەم لەیاسا ئەوەی حكومی قورسە بەسەریدا بدات، چونكە ئەو مەسەلەیە مەسەلەیەكە زیان لەم وڵاتە دەدات‌و رەنگە ماڵی چەندین كەسی هەژارو قوڕبەسەر بەو تەزویرە كاولبكات لەبەر ئەوە من پێموایە ئەو كەسە جگە لەوەی خیانەتی لەخۆی‌و لەمن كردووە خیانەتی لەهەموو دانیشتوانی ئەم وڵاتە كردووە”.

بەڵام ئەو بەرپرسەی یەكێتی رەتیدەكاتەوە كە تۆمەتبارەكە بەرپرسی پاسەوانەكانی بوبێت‌و ئاماژە بەوە دەدات ئەم كەسە پێشتر ئامر فەوجی تایبەتی فەرماندەیی گشتی بووەو لەسەر سەرپێچی لامانداوەو چوار ساڵە خانەنشینە.

وێرای ئەم قسانەی مەحموود سەنگاوی كەسێكی نزیك لەتۆمەتبارەكەوە كە نەیویست ناوی ئاشكرا بكرێت، وتی “ئەو پارەیە پەیوەندی بە بەرپرسی یەكەمییەوە هەبووە، هیچ پەیوەندییەكی بەخۆیەوە نییە، چونكە لەڕاستیدا بۆ خۆی توانای كاری وای نییە، بەڵكو فەرمانی سەروی خۆی جێبەجێكردووە، ئەگەر بەرپرسەكەی بیەوێت ئەو كارە، یان ئەو كێشەیەی ئێستا روویداوە بیخاتە ئەستۆی ئەو، بۆ خۆی ئەوە بێویژدانییە، لەبەر ئەوەی بەئۆتۆمبێلی بەرپرسەكە ئەو كارە كراوە”.

بەپێی ئەو زانیارییە ناڕەسمیانەی كە لەسەرچاوەیەكەوە دەست گۆڤاری لڤین كەوتووە ماوەی چەند ساڵێكە ئەم كەسانە ئەم كارە دەكەن‌و دۆلاری ساختە كە لەئاستێكی زۆر بەرزی دیقەتدان‌و بەزەحمەت جیادەكرێنەوە لەڕێگەی ئێرانەوە هێنراونەتە كوردستانەوەو لەبازاڕەكانی ناوەراست‌و خواروی عێراقدا بڵاوكراونەتەوە.

بەوتەی سەرچاوە ناڕەسمییەكە، لەم كارەدا كەسێكی پایەبەرز لەئیتڵاعاتی ئێرانی بەناوی (محەمەد رەزا شیرازی) لەئێران هاوكاری كردوون‌و لەموسڵیش عەرەبێك هاوكارییان بووە بۆ ساغكردنەوەی.

بەڵام عەمید حەسەن نوری ئەم زانیارییانەی بەناڕاست لەقەڵمداو رایگەیاند “ئەم زانیارییانە راست نین‌و ویستراوە پارە تەزویرەكە لەعێراقەوە ببرێت بۆ ئێران”.

سه رچاوه: lvinpress

سلێمانی‌ دژ به‌ هێرشه‌كانی‌ توركیا‌و ئێران خۆپیشاندانی‌ كرد
دژ به‌ بۆردومانه‌كانی‌ هه‌ردوو وڵاتی‌ توركیاو ئێران، كه‌مپینی‌ به‌رگری‌ له‌سه‌روه‌ری‌ كوردستان ئه‌مڕۆ شه‌مه‌ له‌ سه‌كۆی ئازادی‌ پاركی‌ ئازادی‌ شاری‌ سلێمانی‌ خۆپیشاندانێكیان ئه‌نجامدا كه‌ تێیدا ژماره‌یه‌كی‌ زۆر له‌ هاوڵاتیانی‌ به‌شدارییان تێدا كرد.

له‌ خۆپیشاندانه‌كه‌دا چه‌ندین دروشم دژ به‌ ده‌ستدرێژییه‌كانی‌ ئه‌و دوو وڵاته‌ به‌رزكرایه‌وه‌ بۆ سه‌رخاكی‌ كوردستان، داواش ده‌كرا هه‌وڵی جددی‌ بۆ چاره‌سه‌ری‌ ئه‌و كێشه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌ بدرێت.

عه‌لی مه‌ولود یه‌كێك له‌ رێكخه‌رانی‌ خۆپیشاندانه‌كه‌ به‌ سایتی‌ هاوڵاتی‌ وت “خۆپیشاندانه‌كه‌ بۆ ئیدانه‌ی‌ ده‌ستدرێژییه‌كانی‌ ئێران‌و توركیایه‌ بۆ سه‌ر خاكی هه‌رێمی‌ كوردستان، كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی‌ ره‌شه‌كوژی‌ هاولاَتیانی‌ كوردستان شه‌هید ده‌كه‌ن، ئیدانه‌ی‌ شه‌ڕ فرۆشتنیان به‌ كوردستان ده‌كه‌ین”.

رێكخه‌رانی‌ كه‌مپینه‌كه‌ له‌ رێگه‌ی‌ پارێزگای‌ سلێمانییه‌وه‌ یاداشتێكیان ئاڕاسته‌ی‌ چه‌ندین رێكخراوی‌ مافی مرۆڤ ‌و دادگای‌ نێوده‌وڵه‌تی‌‌و هه‌ریه‌كه‌ له‌ په‌رله‌مانی‌ عێراق‌و كوردستان‌و ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زایرانی‌ عێراق‌و كوردستان كردووه‌و تێیدا چه‌ند داواكارییه‌كیان خستۆته‌ڕوو به‌مه‌به‌ستی‌ هه‌ڵوێست وه‌رگرتنیان.

داواكارییه‌كانیش بریتین راگرتنی‌ ده‌ستبه‌جێی تۆپبارانه‌كان‌و سنوربه‌زاندن‌و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی‌ مادی‌و مه‌عنه‌وی‌ زیانلێكه‌وتوان، هه‌روه‌ها ده‌بێت هه‌ردوو وڵاتی‌ توركیاو ئێران داوای‌ لێبوردن له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان بكه‌ن، داواش له‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم ده‌كه‌ن زیانه‌كانی‌ تۆپباران تۆماربكات‌و له‌ دادگای‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ سكاڵا تۆمار بكات.

هه‌روه‌ك داواش ده‌كه‌ن سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم كۆده‌نگییه‌ك دروست بكات له‌ نێوان هێزه‌ سیاسییه‌كاندا بۆ رووبه‌روو بونه‌وه‌ی‌ هه‌ر پێشهاتێكی‌ تری‌ نه‌خوازراو، هه‌روه‌ها دواش ده‌كه‌ن كێشه‌كه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و ولاَته‌دا به‌رێگه‌چاره‌ی‌ ئاشتیانه‌ چاره‌سه‌ر بكرێت.

سه رچاوه : هاوڵاتی

به‌ته‌له‌فۆنی‌ بارزانییه‌ك، هه‌فته‌نامه‌یه‌كی‌ سه‌ربه‌خۆ له‌قه‌زایه‌كی‌ بارزان راده‌گیرێت
هه‌فته‌نامه‌ی‌ مێرگه‌سور كه‌ له‌قه‌زای‌ مێرگه‌سوری‌ سه‌ر به‌ده‌ڤه‌ری‌ بارزان ده‌رده‌چێت‌و بابه‌ته‌كانی‌ ره‌خنه‌ییه‌، به‌بڕیاری‌ فریاد شه‌فیع بارزانی‌ راده‌گیرێت.

ئه‌و هه‌فته‌نامه‌یه‌، بڵاوكراوه‌یه‌كی‌ ناوخۆیی‌‌و سه‌ربه‌خۆیه‌ له‌قه‌زای‌ مێرگه‌سور له‌ده‌ڤه‌ری‌ بارزان تا سنوری‌ دیانا بڵاوده‌بێته‌وه‌، پانزه‌ رۆژ جارێك به‌كومه‌كی‌ كومه‌ڵه‌ گه‌نجێك ده‌رده‌چێت‌و تائێستا ده‌ ژماره‌ی‌ لێده‌رچووه‌.

به‌پێی‌ زانیارییه‌كان، له‌ژماره‌ی‌ یانزده‌هه‌میه‌وه‌، فریاد شه‌فیع بارزانی‌ سه‌رپه‌رشتی‌ گشتی‌ ده‌زگای‌ هه‌رمان، په‌یوه‌ندی‌ ته‌له‌فۆنی‌ به‌سه‌رنووسه‌ری‌ هه‌فته‌نامه‌كه‌وه‌ كردووه‌‌و له‌سه‌ر بڕیاری‌ ئه‌و راگیراوه‌ به‌بیانووی‌ چاكتركردنی‌ هه‌فته‌نامه‌كه‌.

له‌چوارچێوه‌ی‌ پرۆژه‌ چاكسازییه‌كاندا، ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر سه‌نته‌ری‌ هه‌رمان كه‌ به‌نزیك له‌نێچیرڤان بارزانی‌ هه‌ژمارده‌كرێت، گۆڕانكاری‌ تێدا كرا‌و فریاد شه‌فیع بارزانی‌ له‌بنه‌ماڵه‌ی‌ بارزانی‌ به‌سه‌رپه‌رشتیاری‌ ده‌ستنیشانكرا.

ره‌واج حاجی‌ سه‌رنووسه‌ری‌ هه‌فته‌نامه‌ی‌ مێرگه‌سور، هه‌واڵه‌كه‌ی‌ بۆ هاوڵاتی‌ پشتڕاستكرده‌وه‌‌و وتی‌”له‌لایه‌ن فریاد بارزانییه‌وه‌ ته‌له‌فۆنم بۆ كرا كه‌ ده‌بێت هه‌فته‌نامه‌كه‌ رابگرم به‌بیانووی‌ ئه‌وه‌ی‌ ده‌یانه‌وێت به‌هێزی‌ بكه‌ن‌و ئێستا لاوازه‌”.

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌، ئه‌و هه‌فته‌نامه‌یه‌ هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی‌ ئه‌و سه‌نته‌ره‌وه‌ نییه‌‌و بیانووی‌ هه‌وڵه‌كانیان به‌مه‌به‌ستی‌ به‌هێزكردنی‌ هه‌فته‌نامه‌كه‌، كراوه‌ته‌ هۆكار بۆ راگرتنی‌.

حاجی‌، ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو كه‌ مه‌رجی‌ خۆیان هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ هه‌فته‌نامه‌كه‌ به‌سه‌ربه‌خۆیی‌ بمێنێته‌وه‌‌و رازی‌ نابن سه‌ربه‌خۆیی‌ له‌ده‌ستبدات.

سه‌رچاوه‌: هاوڵاتی

له‌یلا زانا نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی ئۆباما‌و بان كیمۆن ده‌كات
سه‌باره‌ت به‌ هێرشه‌كانی سوپا توركیا بۆ سه‌ر سنوره‌كانی هه‌رێمی كوردستان، له‌یلا زانا په‌رله‌مانتاری كورد نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی سه‌رۆك كۆماری ئه‌مه‌ریكا‌و سه‌رۆكی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان ده‌كات.

ئاژانسه‌كان، ئاوێنه‌: له‌و نامه‌یه‌دا كه‌ ئاراسته‌ی هه‌ریه‌ك له‌ باراك ئۆباما سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، بان كیمۆن سه‌رۆكی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان، یرژی یۆزك سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا، ئاندرێس راسمۆسن سه‌رۆكی گشتی ناتۆ، هێرمان ڤان رۆمپۆیسه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی ئه‌وروپا‌و عه‌بدوڵا گولی سه‌رۆك كۆماری توركیا كراوه‌، داواكاره‌ به‌ر به‌و هێرشانه‌ی توركیا بگیرێت.

له‌یلا زانا، هه‌ڵسوڕاوی كورد‌و براوه‌ی خه‌ڵاتی ساخارۆف له‌ نامه‌یه‌كدا سه‌باره‌ت به‌ هێرشه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر خه‌ڵكی سڤیل له‌كوردستان‌و بێده‌نگی رای گشتی دنیا، هۆشداری ده‌داته‌ ده‌وڵه‌تی ئه‌ردۆغان له‌ روودانی شه‌ڕێكی نه‌ته‌وه‌یی له‌ناوچه‌كه‌دا.

له‌به‌شێك له‌نامه‌كه‌دا هاتووه‌ “له‌م ناوچه‌یه‌دا كه‌ نزیكه‌ی 200ساڵه‌ شه‌ڕو پێكدادان هه‌یه‌، نابێت كوردستان بكرێته‌ فه‌له‌ستێنێكی دیكه‌، نابێت دروست كردنی مۆدیڵی سریلانكا ته‌نانه‌ت بێته‌ مێشكیشه‌وه‌، چونكه‌ له‌وكاته‌دا شه‌ڕێكی قه‌ومی‌و نه‌ته‌وه‌یی دروست ده‌بێت كه‌ ئه‌م شه‌ڕه‌ ئاشتی جیهانی‌و مرۆڤایه‌تی ده‌خاته‌ مه‌ترسییه‌وه‌”.

له‌یلا زانا له‌نامه‌كه‌یدا به‌ سته‌می مێژووی خه‌ڵكی كورد له‌ ناوچه‌ی مێزۆپۆتامیا ئاماژه‌ ده‌كات‌و رایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ كورد هه‌میشه‌ رێزی له‌ كلتوری نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌ گرتوه‌، به‌ڵام خۆی هه‌میشه‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كی سته‌ملێكراو بووه‌.

له‌یلا به‌ئاماژه‌ به‌ گۆڕانكارییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست سه‌باره‌ت به‌ پێشێلكردنی مافه‌كانی مرۆڤ له‌كوردستان ده‌نوسێت “كاتی باسی ستاتۆیه‌كی سیاسی بۆ كورد دێته‌ ئاراوه‌، سه‌ره‌ڕای پێشێكردنی مافه‌كانی مرۆڤ‌و به‌ بێ له‌به‌رچاوگرتنی منداڵ‌و ژن‌و پیر‌و گه‌نج‌و بۆردومانی ماڵ‌و گونده‌كان، ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازیی‌و هێرشی ئاسمانی ده‌كرێت. له‌به‌رچاونه‌گرتنی ئه‌م كرده‌وه‌ نامرۆڤانه‌یه‌‌و بێده‌نگبوون له‌به‌رامبه‌ریدا، به‌ ئاشكرا چاوپۆشی كردنه‌ له‌ ئه‌م تاوانه‌ ئینسانیه‌، ئه‌و شته‌ی كه‌ نه‌ته‌وه‌ی ئێمه‌ به‌ سه‌رسوڕمانه‌وه‌ سه‌یری ده‌كات‌و وه‌ك بارودۆخێكی ناله‌بار هه‌ڵده‌سه‌نگێنێت”.

ناوبراو هه‌موو حكومه‌ته‌كانی ناوچه‌كه‌ بۆ هێرشكردنه‌سه‌ر كورد به‌ ره‌فتارێكی هاوشێوه‌ هه‌ڵده‌سه‌نگێنێت‌و ده‌ڵێت “حكومه‌ته‌كانی ناوچه‌كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام له‌هه‌وڵی هێرشكردنه‌سه‌ر كورد‌و سڕینه‌وه‌یه‌ین، ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ نه‌ له‌چوارچێوه‌ی كاركته‌ری سه‌ده‌ی 21دایه‌‌و نه‌ له‌ره‌فتارێكی دادپه‌روه‌رانه‌دایه‌”.

له‌نامه‌كه‌دا سه‌باره‌ت به‌ پشتیوانی وڵاتانی رۆژئاوایی له‌ حكومه‌تی توركیا هۆشداری ده‌دات “به‌داخه‌وه‌ ده‌بێت بڵێم وڵاتانی رۆژئاوا تا كاتێك سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا وه‌ك نمونه‌یه‌ك بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست نیشان بده‌ن، ئه‌و چڕتر‌و توندتر توندوتیژی دژی كورد به‌كارده‌هێنێت. من له‌وه‌ده‌ترسم پاش روخانی دیكتاتۆره‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، چه‌ند دیكتاتۆرێكی به‌ ڕواڵه‌ت مۆدێرن دروست ببن. سه‌ركوتی به‌شێكی زۆر له‌ كۆمه‌ڵگا كه‌ وه‌ك ئه‌و بیرناكه‌نه‌وه‌، یان گوشارخستنه‌سه‌ر كه‌سانێك كه‌ دیدگای جیاوازیان هه‌یه‌، له‌ تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌م دیكتاتۆر نوێیه‌یه‌”.

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ به‌ بارودۆخی ئۆجه‌لان ده‌كات‌و ده‌ڵێت كه‌ ئه‌و له‌ ساڵی 1993ه‌وه‌ ده‌یان جار ده‌نگی چه‌كه‌كانی بێده‌نگ كرد تا یارمه‌تی چاره‌سه‌ری دیموكراسیانه‌ی پرسی كورد بدات، به‌ڵام حكومه‌تی توركیا به‌رده‌وام هه‌ڵوێستی سلیب هه‌بووه‌‌و ته‌نها رێگه‌ی سه‌ركوتی هه‌ڵبژاردوه‌.

له‌یلازانا ساڵی 1991 وه‌ك نوێنه‌ری شاری ئامه‌د بۆ په‌رله‌مانی توركیا هه‌ڵبژێردرا، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ سوێندی یاسایی به‌ زمانی كوردی خوێند، به‌ 15 ساڵ زیندان مه‌حكوم كرا. ساڵی 1995 له‌لایه‌ن یه‌كێتی ئه‌وروپاوه‌ براوه‌ی خه‌ڵاتی ساخارۆف بوو‌و ساڵی 2011ش بۆ جارێكی دیكه‌ وه‌ك نوێنه‌ری شاری ئامه‌د بۆ په‌رله‌مانی توركیا هه‌ڵبژێردرایه‌وه‌‌و ئێستاش ئه‌ندامی په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته‌یه‌.